دانیشتنی دادگای فیدراڵی دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دواخرایەوە


ئەمڕۆش جارێكی دیكە دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سكاڵای سەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بۆ 30-5-2023 دواخرا. 

ئەمڕۆش جارێكی دیكە دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تاوتوێی سكاڵای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە، بەڵام جارێكی دیكە بڕیارەكە بۆ كۆتایی ئەم مانگە دواخرا.

پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایان دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرد، ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی ٦ ی مانگی ١١ ی ساڵی رابردوو خوی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات.





PM:01:05:24/05/2023