یەکێتی بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەردۆغانەوە
داوای پەیوەندیەکی دۆستانە دەکات


بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەردۆغانەوە بە سەرۆکی تورکیا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای پەیوەندیەکی دۆستانە دەکات.

لەو برووسکەی پیرۆزباییەدا کە بەناونیشانی " ساین رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا"یە هاتووە " بەبۆنەی سەر لە نوێ  هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆك كۆماری توركیا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و گەلی توركیای دراوسێ و دۆست و دەكەین".

یەکێتی ئاواتەخوازە کە لە ماوەی " پێنج ساڵی ئایندەی سەرۆكایەتیتان، قوناغ و دەرفەتێكی تازە بێت بۆ كرانەوە و چارەسەری كێشەكان و فاكتەری  ئارامی و سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە  بێت، بەتایبەتی ئێمە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  خوازیاری  پەیوەندییەكی دۆستانە و كاراتری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیاین".

رۆژی ٧ ی نیسان درۆنێکی تورکیا فڕۆکەخانەی سلێمانی کردە ئامانج و هێرشی کردە سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکاو فەرماندەی هەسەدە مەزڵوم عەبدی، ئەو هێرشە کە هیچ زیانێکی گیانی بەداوەوە نەبوو، پەیوەندی یەکێتی و تورکیای گەیاندە ئاساتێکی خراپ، پێش چەند رۆژێکیش لەو رووداوە ئەو وڵاتە ئاسمانی خۆی بە رووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخست. 




PM:08:44:29/05/2023