دادگا بكوژی خوشكه‌كه‌ی كامه‌ران عومه‌ری بە زیندان مەحكوم كرد
ئەمرۆ پێنجشەممە دادگای سلێمانی سزای 13 سال زیندانی بەسەر بكوژی خوشكی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عومه‌رو سامان عومه‌ردا سه‌پاند كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بەر فیشەك كەوتبوو.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌كره‌م سابیر هاوسه‌ری روپاك عومه‌ر به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵگه ڤیدۆییه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنێتی شه‌هیدكردنی روپاك خرانه‌ڕوو، پاشان دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای 13 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر بكوژی هاوسه‌ره‌كه‌مدا بسه‌پێنێت.
وتیشی: ئێمه تاڕاده‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی دادگای سلێمانی ڕارزین و داواكارین سه‌رجه‌م تاوانباران به‌سزا بگه‌یه‌نرێن.
جێگای ئاماژه‌یه روپاك عومه‌ر خوشكی هونه‌رمه‌ندان كامه‌ران عومه‌رو سامان عومه‌ر له‌كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی 9ی 2013 گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆش دادگای سلێمانی سزای 13 ساڵ به‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌دا سه‌پاند.
PM:12:19:11/09/2014