لە هەولێر دوو نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دادگایی ده‌كرێن

دوو نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنن" بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو لە داواكاری گشتی هەولێر دادگایی بكرێین". 

هەریەک لە مامۆستا كارزان فیزیك و عەلی رەئوف مستەفا نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان، له‌ راگه‌یه‌نراوێکی هاوبەشدا ئاماژە بەوەدەکەن" لەسەر ئەم مافە سەرەكی و یاسایی و ئاساییەی خۆمان كە بریتین لە دامەزراندن و بەرزكردنەوەی ئەم دروشمانە (وەك مامۆستای هەمیشە بمانكەن بەهەمیشە، بەڵێ بۆ دامەزراندن)و ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیانە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران كە لە ڕێكەوتی ٦ی ٩ی ٢٠٢٢ ئەنجاممانداو دواتر بە كەفالەتی ١٠ ملیۆن دینار ئازاد كراین". 

دەشڵێن" لە پاش نزیكەی  نۆ مانگ لە ئازادكردنمان بە كەفالەت لە ئێستادا بڕیارە لە ڕێكەوتی ٤ی ٦ی ٢٠٢٣دا كۆتا دادگایی بكرێین".


PM:05:40:02/06/2023