كاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ئاشكرا دەكرێت


ئامادەكاریی بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كراوە و دوای جەژنی قوربانیش ئەنجامی تاقیكردنەوەكان رادەگەیەندرێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (كوردستان24)ی راگەیاندووە سبەی یەكەم تاقیكردنەوەی نیشتمانی 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت و بە بەشداری 117 هەزار و 364 قوتابی قوتابی، لەو ژمارەیەش 79 هەزار و 239 قوتابی بەشی وێژەیی، 39 هەزار و 113 قوتابی بەشی زانستی و سێ هەزار و 12 قوتابی بەشی پیشەیی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەهەرێمی كوردستان دوو هەزار و 106 هۆڵ بۆ تاقیكردنەوەكان ئامادەكراون و 11 لیژنەی باڵا سەرپەرشتی كۆی گشتیی پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان دەكەن. 

وەزیری پەروەردە روونیكردۆتەوە، دوای جەژنی قوربانیش ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەنن و نایانەوێت قوتابی لەنێو فشاردا بهێڵننەوە.



PM:08:36:02/06/2023