ئەردۆغان كابینەی نوێی حكومەتی توركیا رادەگەیەنێت

سەرۆك كۆماری توركیا كابینەی نوێی حكومەتەكەی راگەیاندو راوێژكاری دەزگای میت دەكرێتە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.

ئەمشەو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ناوی وەزیرانی كابینەی نوێیی حكومەتی توركیای راگەیاند كە لەكۆی ١٧وەزیر، تەنها یەك وەزیری ژنی تێدایە.

سەرۆك كۆماری توركیا، جەودەت یەڵماز-ی وەك جێگری خۆی دەستنیشانكردو ئەندامانی كابینەی نوێی حكومەتیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هاكان فیدان/ وەزیری دەرەوە

یاشار گولەر/ وەزیری بەرگری

عەلی یەرلیكایا/ وەزیری ناوخۆ

مەهمەت شیمشەك/ وەزیری گەنجینەی و دارایی

ئاڵپارسڵان بایراكتار/ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكان

یڵماز تونچ/ وەزیری داد

یوسف تەكین/ وەزیری پەروەردە 

ماهینور ئۆزدەمیر گۆكتاش/ وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتیی

ڤەدات ئشكخان/ وەزیری كار و ئاسایشی كۆمەڵایەتی 

عوسمان ئاشكن باك/ وەزیری لاوان و وەرزش

مەهمەت فاتح كاجر/ وەزیری پیشەسازی و تەكنەلۆجیا

ئیبراهیم یوماكڵی/ وەزیری كشتوكاڵ و دارستان

فەخرەددین كۆجا/ وەزیری تەندروستی

مەهمەت نوری ئەرسۆی/ وەزیری كولتوور و گەشتیاری

مەهمەت ئۆزهاسەكی/ وەزیری ژینگە و شارسازی و گۆڕانی كەشوهەوا

عومەر بولات/ وەزیری بازرگانی

عەبدولقادر ئۆرالئۆغڵو/ وەزیری گواستنەوەو ژێرخانی ئابووری


PM:11:31:03/06/2023