ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت" لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتباری کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی گەڕەکی سەرکارێز ئاشکرا کرا و ده‌ستگیرکرا".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە ماڵەکەی خۆیاندا، دەستبەجێ دەستمان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرد و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین".
ئەوەشی خستەڕوو" تۆمبارەکە ناوی كه‌ریم كانه‌بی حه‌سه‌نە و دانیشتوی هەمان گەڕەکە، لە ئێستاشدا لەلایەن هێزەکانمانەوە ده‌ستگیركرا، کوژراوەکان پێکهاتبوون لە پیاوێک، هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچ، بە ناوەکانی عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د شێخه تەمەن ٦٦ ساڵ، فه‌هیم مه‌ولود ره‌سوڵ تەمەن ٥٣ ساڵ و سانا عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د تەمەن ١١ ساڵ".