دژە تیرۆر: دوو داواكراو لە كەركوك دەستگیركران


لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی دژی تیرۆر و هێزە عێراقییەكان، دوو داواكراو لەشاری كەركوك دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، هێزەكانیان بە هاوبەشی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك و لیوای مغاویری سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك، بەسەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، هێزی ئیقتیحامی پۆلیسی كەركوك ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دوو تیرۆرستی داواكراو بە ماددەی 4ی تیرۆر لە دادگاكانی عێراق دەستگیركران كە تیرۆرستەكان بەرپرسی باڵای بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوون بەناوی (سەعد ئیسماعیل نەجم عەبدوڵا البیلاوی) و (عومەر ئیسماعیل نجم عەبدوڵا البیلاوی)".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "برای ئەو دوو تیرۆرستەش بەناوی (عەدنان ئیسماعیل نجم عەبدوڵا البیلاوی) یەكێك بووە لە بەرپرسانی دەستەی جەنگی ویلایەتی عێراقی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی، لە هەریەكە لە ئەنبار و موسڵ بەشداری جەنگی كردوە و لەسەر دەستی هێزە عێراقییەكان كوژرا".



PM:08:22:15/06/2023