لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە ھەرێمی مانیتوبا لە ناوەڕاستی کەنەدا، ١٥ کەس گیانیانلەدەستدا وە ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە لەنێوان بارھەڵگرێک و پاسێکی بچووکدا بووە و بەھۆیەوە ١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە، ١٠ کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون، زۆرینەی سەرنشینانی ناو پاسەکەش کەسانی بەتەمەن بوون و تایبەت بووە بە گواستنەوەی ئەو کەسانە.
لێپرسراوانی ناوچەکە رایانگەیاند، "ئەو رێگەیەی رووداوەکەی تێیدا روویداوە لە دوو لاوە گیراوە، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ھەلیکۆپتەریش لە شوێنی رووداوەکەن".
شایەتحاڵانیش دەڵێن، "بارھەڵگرەکە وەرگەڕاوە و پاسەکەش سوتاوە، رووداوەکەش زۆر گەورە بووە، پێشتریش رووداوی لەو جۆرەیان نەبینیوە".