لە دهۆک بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە حەوت کەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە ڕێگەیەکی سەرەکی سنووری پارێزگای دهۆک حەوت کەس بوونە قوربانی. 

بەپێی هەواڵێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەكی نێوان (دهۆك - شێخان) لە نزیك بریڤكا ڕوویدا. 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاس و نیسان پیكئاب-دا روویداوە کە لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیكەش برینداربوون.


AM:09:32:17/06/2023