سودانی چەندین بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندی ڕۆژنامەنووسان دەدات

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە ١٥٤ ساڵەی رۆژنامەگەریی عیراقی-دا چەند رێنمایی و بڕیارێكی لە بەرژەوەندی رۆژنامەنوسان و كارمەندانی دامەزراوە میدیاییەكان دەركرد، ئەوەش وەك بەرزنرخاندنێك بۆ كاری رۆژنامەوانی.

ڕۆژی شەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ سودانی چەندین بڕیار و رێنمایی گرنگی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند و لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە"فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە بازگە و خاڵەكانی پشكنین كارئاسانیی بكەن بۆ هاتوچۆی رۆژنامەنوسان لە نێوان پارێزگاكاندا (ئەوانەی مۆڵەتیان لە دەستەی راگەیاندنی عیراقدا هەیە)، هەروەها پێویستە بە نرخی پاڵپشتیكراو ئینتەرنێت بدرێت بە ڕۆژنامەنووسان (كەمتر لە نرخی دیاریكراوی كۆمپانیاكیان).

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوە کراوە، پێویستە فڕۆكەخانەكان كارئاسانیی بكەن بۆ هاتوچۆی رۆژنامەنوسان و كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیان و 
پێداچونەوە بە كرێی كارەبای كەناڵ و نوسینگە رۆژنامەوانییەكان بكرێت.

جەختیشی لەوە کردۆتەوە، تەواوی دامەزراوەكان كارئاسانیی بۆ رۆژنامەنوسان بكەن و بەربەستەكانی بەردەمیان نەهێڵن و پێداچونەوە بكرێت بەكرێی سوتەمەنی مۆلیدەی كەناڵ و دامەزراوە میدیاییەكان، مامەڵەكانی بیمەی كۆمەڵایەتی تایبەت بە رۆژنامەنوسان و كادیری دەزگاكانی راگەیاندن بكرێت.



PM:09:07:18/06/2023