لە بەغداد تەرمی دەرهێنەرێکی عێراقی دۆزرایەوە

‌وێنە.. لوئەی فازڵ دەرهێنەری دیاری سینەمای عێراق
دەرهێنەرێکی دیاری عێراق دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی، دوێنێ دووشەممە تەرمەکەی شاری بەغدای پایتەخت دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا دیار نییە کوژراوە یان بە ئاسایی مردووە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، دوێنێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەرمی لوئەی فازڵ دەرهێنەری دیاری سینەمای لە ناوچەی وەزیرییەی بەغدای پایتەختی عێراق دۆزرایەوە. 

ئاماژە بەوەش دەکەن، دوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکە رەوانەی پزیشکی داد کرا کە ماوەی هەفتەیەک بوو ناوبراو دیارنەما بوو، بەڵام تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرانەکراوە. 


AM:10:05:20/06/2023