لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەكەش پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە گەنجینەوە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، سبەینێ شەممە دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی ئەو وەزارەت و دەستانەی کە لە خشتەی هاوپێچ دا هاتووە، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت و سەرجەم مووچەخۆران بە خانەنشینیەوە مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، سبەینێ شەممە مووچەی (هێزەکانی زێڕەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و ئەنجوومەنی ئاسایش، وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكارى شه‌هیدان، زیندانیانى سیاسى دابەشدەکرێت. 

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەمشێوەیەیە:


PM:06:08:23/06/2023