درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوری کردە ئامانج

دژەتیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بارەگای لیوای یەكی پاسەوانی سنوری لە شارۆچكەی باتیفا كردە ئامانج". 

دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی تەموزی ٢٠٢٣ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، درۆنەکە لە نێوان گوندی دوکەرێ و بەروشکا سەعدونی لە سنوری قەزای باتیفاوە ئاڕاستە کراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە بونیان هەیە.

لەلایەکی ترەوە هێزێکی چەکدار بە ناوی لیوا ئەحرارەوە لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیایان لە باتیفە کردووەتە ئامانج و چەند سەربازێکی تورکیا کوژراون.

هەروەها میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم گرووپە چەکدارە شیعەن.


PM:09:26:05/07/2023