لە هەرێمی کوردستان پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانوونەبەرە دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی بانكە پسپۆرییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت" ئەو كێشانەی لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە چارەسەربكرێن پێدانی پێشینەكان بە هاوڵاتییان دەستپێدەكاتەوە". 

شیرین حسێن بەڕێوەبەری گشتی بانكە پسپۆرییەكان لە هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند" كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەر بكرێن و پشكی هەرێم لە بەغدادەوە رەوانە بكرێت پێدانی پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری بە هاوڵاتییان دەستپێدەكاتەوە". 

وتیشی" تا ئێستا كەمتر لە نیوەی ئەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە كە وەكو پێشینە پێشتر دراوەتە هاوڵاتییان". 


PM:05:00:07/07/2023