بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە کفری بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ی تەموزی ٢٠٢٣ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیانی شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاری و هەلی کار دەکەن.
لەوبارەیەوە هاشم ساڵح یەکێک لە سەرپەرشتیارانی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکەی کفری، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بازنەی ناڕەزایەتیەکان فراوانتر دەبێت و تا دێت خەڵک زیاتر دێتە ڕیزی مانگرتووانەوە، بەڵام بەدەنگەوە نەهاتنمان لەلایەن ئیدارەی ناوچەکەوە تائیستا وەک پێویست نەبووە".