هەپەگە: تورکیا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشیکردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" دەوڵەتی تورکیا رۆژی ١٣ی ئەم مانگە بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشیکردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی ١٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠:١٢ خولەک سوپای تورکیا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشیکردەسەر سەنگەرەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە دەنگی تەقینەوەکە لە چەند کیلۆمەتریەوە بیسرابوو و کاریگەری تەقینەوەکە ناوچەیەکی فراوانی گرتووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە" نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بە سەدان هەزار جار بۆردومانیان کردووە، هەموو جۆرە ماددەیەکی کیمیایی بەکارهێنراون، بۆمبی تێرمۆباریک بەکارهێنراون، بۆمبی فسفۆڕ هەڵدراون، لەم دواییەشدا بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی کە تەنیا لە لیستی ناتۆدا دەبینرێن و بە گڵۆپی سەوزی ناتۆ دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، لە دژی هێزەکانمان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەکارهێنران". 


PM:12:07:15/07/2023