جەزائیر، روداوێکی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی ٣٤ کەسی لێکەوتەوە

لەئەنجامی روداوێکی هاتوچۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە جەزائیر ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربون. 

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری گوندی ئەتولی سەر بە پارێزگای بتامنراست لە باشوری جەزائیر زیاتر لە ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربون، ڕوداوەکە لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و پیکاپێکی پڕ لە سوتەمەنی ڕویداوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری سەرەکی ئەو روداوە نەخراوەتەڕو.

ڕۆژنامەی "ئەن نەهار"ی جەزائیری بڵاویکردۆتەوە، "ڕوداوە ترسناکەکە لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا ڕویداوە و لە ئەنجامدا ئاگرکەوتوەتەوە، لەسەر ڕێگای نیشتمانی ژمارە ١٠ی جەزائیر". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەنجامی ڕوداوەکەدا قوربانییەکان سوتاون، هاوکات نۆ بریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، پڕۆسەی دەرهێنانی تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەناو پاسەکە بەردەوامە.


PM:03:30:19/07/2023