جیجی حه‌دید كچه فاشیۆنیستی ئه‌مریكی و به ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینی به تۆمه‌تی هەڵگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیرکرا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (بی بی سی) عەرەبی، جیجی حه‌دید كچه مۆدێلی ئه‌مه‌ریكی، لە دوورگه‌كانی كایمانی باكوری ویلایەتی ئه‌مه‌ریكا، بە تۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جیجی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی به ناوی لیا مه‌كارت ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە له‌سه‌ر هه‌مان تاوان دەستگیرکراون کە به ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه تێپه‌ڕیوون ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان ئامێری به‌كارهێنانی ماددەی هۆشبەریان هه‌ڵگرتووه.
جه‌لێنا نوورا حه‌دید ناسراو بە (جیجی حەدید)
لە ٢٣ی نیسانی ١٩٩٥ لە باوکێکی فەڵەستینی و دایکێکی هۆڵەندی لە دایکبووە و مۆدێلێکی ئەمریکییە کە لە تەمەنی دوو ساڵیدا لەگەڵ براندی گاز هاتە ناو بواری مۆدێل و لە ساڵی (٢٠١٤) لە ڕیزبەندی (٥٠) مۆدێلی سەرەکی هەڵبژێردرا.
جیجی تا کۆتایی خوێندنی ئامادەیی لە شاری لۆس ئەنجلۆس ژیاوە و دواتر چووە نیویۆرک، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە کاری مۆدێل، هەروەها هاوکاری لەگەڵ زۆرێک لە براندەکان کردووە لەوانە (مایبێلین، تۆمی هیلفیگەر، ڤێرسای و ڤیکتۆریا سیکرت).