ئەو كۆچبەرەی بەنەخۆشی كتوپڕ گیانی لەدەستدا تەرمەكەی گەڕینرایەوە كوردستان


تەرمی ئەو كۆچبەرەی لەڕێگەی نایاسایی بەنەخۆشی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد گەڕایەوە كوردستان و لەقەزای چەمچەماڵ بەخاكسپێردرا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی هەینی لەسەر ئەركی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، تەرمی كۆچبەر فەخرەدین ئەحمەد گەڕایەوە هەڕێمی كوردستان.

لوتكە ئاماژەی بەوەكردووە، فەخرەدین ئەحمەد، لە ڕێگای كۆچی نایاسایدا لە ٢ی تەموزی ٢٠٢٣ بەهۆی نەخۆشی كتوپڕ لەوڵاتی مەكسیك گیانی لەدەستدا و دوای گەڕانەوەشی لە زێدی خۆی لە شارۆچكەی چەمچەماڵ  بەخاكسپێردرا .



AM:12:33:29/07/2023