سۆنیا بیتۆشی کچە مۆدێل لە زیندان ئازاد کرا


سۆنیا بیتۆشی کچە مۆدێلی ناسراو کە لە هەولێر دادەنیشێت دوای دەستگیرکردنی بۆ ماوەی ساڵێک، دوێنێ لە زیندان ئازاد کرا.

لە کاتی دەستگیرکردنیدا ساڵی پار، پارێزەری سۆنیا بێتوشی، رایگەیاندبوو" دۆسییەکە لەسەر بابەتێکی دیکەیە نەوەک ماددەی هۆشبەر". 

هەروەها وتبووشی " دەستگیرکردنەکە دوور و نزیک پەیوەندی بە ماددەی هۆشبەرەوە نییە"و، وتیشی" دۆسییەکە لەسەر بابەتێکی دیکەیە کە بەهۆی سەلامەتی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوەوە ئاشکرای ناکەن". 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد بوو کە کەسی دەستگیرکراو راگیراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتییە لە چاکسازی ژنان و منداڵانە.

سۆنیا بیتۆشی کچە مۆدێلێکی ناسراوی شاری هەولێر کە ناوبەناو لە میدیاکانەوە دەردەکەوت و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکانیش هەوادارێکی زۆری هەبوو.



AM:08:23:03/08/2023