هەوڵێكی تیرۆركردنی زیلینسكی شكست دەهێنێت


ئاسایشی نیشتمانی ئۆكرانیا شكستی بە هەوڵێكی تیرۆركردنی ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی وڵاتەكەیان هێناوە.

دەزگای ئاسایشی ئۆكرانیا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئافرەتێكی رووسی دەستگیركراوە كە پەیوەندی هەبووە بە ئامادەكاریی بۆ لێدانی زەبرێك لە فلادیمێر زیلنسكی لە كاتی دوایین سەدانیدا بۆ میكۆلایڤ".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "ئەو ئافرەتە خەریكی كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری بووە، لەسەر دوایین سەردانی سەرۆكی ئۆكرانیا بۆ ناوچەی میكۆلایڤ".

ئەوەش لەكاتێكدایە كۆتایی مانگی رابردوو، زیلنیسكیی سەرۆك ئۆكراینا سەردانی ناوچەی میكۆلایڤی كرد.



PM:07:13:07/08/2023