پێنج کەس لەسەر رفاندنى کچێک دەستگیرکران

لەلایەن بنکەى پۆلیسى ئیدارەی راپەڕینەوە و لەسەر رفاندنى کچێک، پێنج کەس دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سكاڵای لەسەر دیارنەمانی کچەکەی تۆمارکرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد". 

ڕوونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی ئەو کەسانە دۆزرایەوە و توانرا سەرجەمیان كە پێنج کەسن و کچێکیان ڕفاندبوو، دەستگیربكرێن و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، کچەکە ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە" تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی ٤٢١ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە". 

ناسنامەی تۆمەتبارەکانیش بەم شێوەیە بڵاوکردوەتەوە:

ژ،أ،أ لەدایكبووی ٢٠٠٤

ه،ی،ح لەدایكبووی ١٩٩٩

ش،ع،م لەدایكبووی ٢٠٠١

ر،ر،أ لەدایكبووی ٢٠٠٣

پ،ج،ح لەدایكبووی ٢٠٠٢


PM:02:12:17/08/2023