سەركردایەتییەكی پارتی هێڕش دەكاتە سەر گیراوەكانی بادینان و سەردەشت عوسمان


سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستگیركراوانی بادینان بە "جاسوس" ناو دەبات و دەڵێت "چوار جاسوسی پەكەكە دەستگیركراون، كەچی دەڵێن چالاكوانانی بادینان".

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی دهۆكدا رایگەیاندووە "ئەوانەی دەستگیركراون رۆژنامەوان و چالاكوان نین، ئەوانە جاسوسی پەكەكەن، سەردەشت عوسمان رۆژنامەنووس نەبووە، بڕۆن كتێبێ سەردەشت یان چوار مقالەی سەردەشت بهێنن".

ساڵی 2010 رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان كە خوێندكاری دوا قۆناغی زانكۆ لە شاری هەولێر رفێنرا و دواتر تەرمەكەی دۆزرایەوە و تائێستاش بكوژانی دەستگیر نەكراون.

هەروەها ماوەی چوار ساڵە ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكوانی ناوچەی بادینان دەستگیركراون و ژمارەیەكیشیان سزا دران، بەڵام تائێستاش شێروان شێروان و گۆهدار زێباری و دوو گیراوی تر ئازاد نەكراون.



PM:11:57:17/08/2023