ڤیدیۆ.. عەبدوڵا هەركی تووشی ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ دەبێت

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هونەرمەندی گۆرانیبێژی میللی عەبدوڵا هەركی تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوو. 

بەیانی ئەمڕۆ ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ عەبدوڵا هەركی هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد کورد کە بە گۆرانی (حاجی حاجی وا نه‌كه‌) ناسراوە، لە كۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان بوو. 

دوای ڕووداوەکە عەبدوڵا هەرکی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاکرێ کرا و لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە.

عەبدوڵا هەركی یەكێكە لە گۆرانیبێژە ناسراوە میلییەكان، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە كاری هونەری كردووە، لە هەر چوار پارچەی كوردستان ئاهەنگی ئەنجام داوە و هەوادارێكی زۆری هەیە و ڤیدیۆكانی بە ملیۆنان بینەری هەیە.



AM:10:51:21/08/2023