ساڵح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی دادگایی دەکرێت

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی دادگایی دەکرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، "ساڵح نیکبەخت، پارێزەر ڕۆژی ٧ی خەرمانان لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران دادگایی دەکرێت".

لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان نووسیویەتی، ساڵح نیکبەخت بە هۆی وتووێژ لەگەڵ میدیای ناوخۆیی و دەرەکی و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرابەر ڕای کۆمیسیۆنی پزیشکی دادوەری سەبارەت بە مردنی زینا ئەمینی، دادگایی دەکرێت.



PM:03:11:22/08/2023