نابێت هیچ هاندەرێکی کورد بچێتە تاران بۆ بینینی رۆناڵدۆ

یانەی نەسر لە یاریگای ئازادی بە بێ ئامادەبوونی هاندەر رووبەڕووی پرسپۆلیسی ئێرانی دەبێتەوە لە تاران،ئەمەش بەهۆی ئەو سزایەی کە پێشتر بەسەر یانە ئێرانیەکە سەپێنراوەو هیچ دەرفەتێک بە هاندەرانی کوردو جیهان نیە یاریەکە لە تاران ببینن.

 یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی لە ساڵی ٢٠٢١ لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە پێش ئەوەی ڕووبەڕووی یانەی گوای هیندی ببێتەوە  تێیدا نووسیویەتی؛" ئێمە بڕیارمان داوە جارێکی تر هیندستان داگیر بکەینەوە، وەک چۆن سوپای ئێران ٢٨٢ ساڵ لەمەوبەر کردبووی، بەڵام ئەمجارە لە ڕێگەی تۆپی پێەوە.

 فیدراسیۆنی تۆپی پێی هیندستان سکاڵای لە یانەی پێرسپۆلیس کرد و فیدراسیۆنی تۆپ پێی ئاسیاش سزای پێرسپۆلیسی دا کە دەبێت لە یاریگای خۆی بێ هاندەر یاری بکات.

هەروەها خولی ئێرانی تا ئێستا ڤاری تێدا نیە،ئەگەر بۆی دانەنرێت ئەوا لە وڵاتێکی تر یاریەکە دەکرێت.



PM:12:44:24/08/2023