"دوای ٧ رۆژ لە کۆنفرانس گۆڕانکاری لەناو یەکگرتوودا روودەدات"

‌فۆتۆ: ماڵپەڕی کوردیو
یەکگرتوو ئیسلامی کۆنفرانسی خۆی لە ژێر دروشمی(خۆ سازدان بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆدا)  لە سلێمانی سازدەکات و لەیەکەم کۆبوونەوەی دوای کۆنفرانس زۆرێک لە پۆستەکان دەگۆڕدرێن.

ئەمرۆ لە سلێمانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆنفرانسی ئاسایی خۆی بە بەشداری ٧٦٤ ئەندام لە هۆڵی ئاشتی سلێمانی بەست، ئەم کۆنفرانسە کە لەنێوان دوو کۆنگرەدا سازدەکرێت کۆمەڵیک ئەرک و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆ.

لەنێو ئەو ئەرکانەدا کۆنفرانس بە سیاسەتی گشتی یەکگرتوودا دەچێتەوەو بڕیار لەسەر کۆمەڵێک راسپاردەو پێشنیار دەدات.
دواتر كۆنفرانس ئەندامانی دابەش كرد بەسەر چەند لێژنەو بەشێكدا بەشێوەی ۆرك شۆپ، بەشداربووانیش تەوەرەكانیش گفتوگۆ لەسەر( تەوەری ناوخۆ بەهەموو رەهەندەكانیەوە، تەوەری ئەدای سیاسی،تەوەری پەرلەمان و حكومەت، تەوەری راگەیاندن، تەوەری خوشكان و قوتابیان و لاوان، تەوەری دارایی، تەوەری بانگەوازو زانایان، تەوەری هاوكاری ئیسلامی، تەوەری هەڵبژاردن) دەکەن.

بەپێی پەیرەوی ناوخۆی یەکگرتوو دوای تەواوبوونی کۆنفرانس لەیەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا جارێکی تر دوو جێگری ئەمیندارو سەرۆکی ئەنجومەن و بەرپرسی مەکتەبەکانی یەکگرتوو هەڵدەبژێردرێنەوە.

ئەم کۆنفرانسە بە بەشداری کادیرە ناڕازییەکانی وەک هادی عەلی و ئەبوبەکر عەلی وچەندانی تر بەڕێوەدەچێت و ئەوانیش بەشداری کۆنفرانسەکەن. 
 



PM:01:18:20/09/2014