لە کاتێکدا دامەزراندن وەستاوە، یەكێتی ٦٠٢ کەس لە دژە تیرۆر دادەمەزرێنێت

عەلی حەمەساڵح  ڕایدەگەیەنێت،" لە ١ی١١ی ٢٠٢٢ بە نوسراوی ٨٣٣٨،  ٦٠٢ کەس لەسەر حسابی داهاتی سلێمانی بۆ دژەتیرۆری یەکێتی  بەپلەی (نائپ زابت)دامەزراون".

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی دامەزراندی ٢٠٦ کەس لە دژە تیرۆر باس لەوە دەکات، پارە بۆ پرۆژەو دەرمان و ڕێگاوبان نیە، پارە بۆ وانەبێژان و گرێبەست نیە، بۆ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستا نیە، بۆ دەیان هەزار دەرچوی زانکۆ نیە بەڵام ٦٠٢ کەس کە لە دژەتیرۆر تۆمارکراون خراونەتە سەر خراونەتە سەر یەكەی ٧٠
 
عەلی حەمە ساڵح وتیشی،" لە ١ی١١ی ٢٠٢٢ بە نوسراوی ٨٣٣٨ ، ٦٠٢ کەس کە لە دژەتیرۆر تۆمارکراون خراونەتە سەر خراونەتە سەر یەكەی ٧٠ بە "لەجێدانان”  و سەرجەمیشیان پلەیان لە سفرەوە كراوە بە نائب زابت و لیستەکەش سەرجەمی سەربە فەوجەکانی دژە تیرۆرە، لە مانگی پێشوەوە یەکەم موچەیان لەسەر هێزی (٧٠) وەرگرت! ".

ئەم پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا خەرجی هێزەکانی حەفتاو دژەتیرۆر لە داهاتی ئاو و کارەباو باجی خەڵکی سلێمانیە، بەڵام ئەمر لە سەرۆک حیزب و شەخس وەردەگرن.



PM:10:01:26/08/2023