مباپێ "بۆمبێك" سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەتەقێنێتەوە

کیلیان مباپێی فەرەنسی، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامە لە ناردنی پەیامە شاراوەکانی لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، ئەمەش سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ٢٠٢٣.

 مباپێ، لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئینستاگرام”، گۆرانییەکی بە ناوی "تایبەت” لەلایەن گۆرانیبێژ دەیڤ بە هاوکاری لەگەڵ تیاکولا بڵاوکردەوە و ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە یەکەم ڕستەی تێکستی گۆرانییەکە دەڵێت: "منم یاریزانێکی پلە باڵام، و واژۆی من بەقەد مۆیسس کایسێدۆ لە لەندەن گرانە”.

 هێرشبەرە فەرەنسییەکە پۆستەکەی بە سێ ئیمۆجیەوە هاوپێچ کرد کە بریتین لە بۆمبێک و دوو دەستی تەوقەکردن و مەشخەڵێک.

 لەکاتێکدا خاوەنی گۆرانییەکە تیاکولا بە دڵێکی سپییەوە وەڵامی پەیامە نهێنییەکەی مباپێی دایەوە.

 پەیامە نوێیەکەی مباپێ لە هەمان ڕۆژدا هاتووە کە هەواڵێک هەبووە کە یانەی ڕیال مەدرید پێشتر کاری گواستنەوەی  بۆ تەواوکردنی  گرێبەستەکەی لەگەڵ هێرشبەرە فەرەنسییەکە کردووە.


PM:08:37:30/08/2023