دژەتیرۆر لەبارەی تەقینەوەکەی هەولێر راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لەبارە تەقینەوەکەی سەر پردی پیادەڕەوی شەقامی سەد مەتری هەولێر رایگەیاند" تەقینەوەکە لە رێگای بۆمبەوە بووە".

ئەمشەو ١ ی ئەیول دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی تەقینەوەکەی هەولێرەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە " بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١ی ئەیلوول کاتژمێر ١٨:٢٩ لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە".

لە راگەیاندنەکەی دژەتیرۆردا هاتووە " جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لەو تەقینەوەیە نەکەوتۆتەوە. لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامی دەبێت.

دەمەو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر پردێکی پیادەڕەو لە شەقامی شەست مەتری لە هەولێر تەقینەوەیەک روویداو، تا دەرچوونی ئەو راگەیاندنەی دژەتیرۆ نەدەزانرا هۆکارەکەی چییە.



PM:09:11:01/09/2023