وێنە..هاوڵاتییەکی کورد کوژرا
هێزە ئەمنییەکان قەدەغەی هاتوچۆیان لە کەرکوک راگەیاند


لە کاتژمێر ٥ پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی کورد بەرامبەر راگرتنی رێگای کەرکوک – هەولێر دەستیان بە خۆپیشاندان کردو بارگرژی روویداو، تا ئێستا هاوڵاتییەکی کورد بۆتە قوربانی و زیاتر لە دوو هاوڵاتی بریندربوون.   

دوای پێنج رۆژ لە داخستنی رێگەی کەرکووک – هەولێر لەلایەن گرووپێک لە حەشدی شەعبی و بەشێک لە عەرەبە هاوردەکان و تورکمانە شۆڤێنییەکان، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر پێنج هاووڵاتییانی کوردی کەرکووک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەمەبەستی کردنەوەی رێگاکە و دوای ماوەیەکی کەم بارگرژی دروستبوو.

دوای ئەوەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە گەڕەکی رەحیماوەوە بەرەو گەڕەکی شۆرا چوون کە مانگرتووانی حەشدی شەعبی خێوەتیان هەڵداوە بۆ داخستنی رێگەی سەرەکی کەرکووک-هەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقە بە ئاراستەی خۆپیشاندەران کرا بۆ بڵاوەپێکردنیان و لە ئەنجامدا بریندار لە ریزەکانی خۆپیشاندەرانی کورد لە کەرکووک هەیە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا هاوڵاتییەکی کورد بۆتە قوربانی و دوانی تر برینداربووە.

خۆپیشاندانی کوردان بەردەوامەو لە چەندان لاوە تەقە دەکرێت و، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان قەدەغەی هاتوچۆیان راگەیاندووە، بەڵام خۆپیشاندەرانی کورد پابەندنین بە ئاگربەستەوە.



PM:07:19:02/09/2023