هەسەدە : (١١) شەڕڤانمان لە دێرەزور شەهیدبوون

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی (١١) شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش لە سنوری دێرەزور بوونەتە قوربانی. 

لەمبارەیەوە ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە" ھێزەکانمان ماوەی (١٠) رۆژە ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایشیان لە گوندەکانی رۆژھەڵات و باکوری دیرەزۆر دەستپێکردووە و ھەوڵی تیرۆریستانمان بۆ نانەوەی ئاژاوە و تێکدانی ئاسایش پوچەڵکردووەتەوە". 

راشیگەیاندووە" لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکەدا بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان (١١) شەڕڤانمان شەھیدبوون، پیلانەکانی نێو ژوورە تاریکەکانیانی پوچەڵکردەوە". 

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەی زبیانی سەر بە پارێزگای دێرەزور و لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکاندا (٧١) کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەو ژمارەیە نۆ ھاوڵاتی و (٦٢) چەکدار بوون.

هەسەدە لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا داوا لە ھاوڵاتیان دەکات بەزووترین کات ئەو ناوچەیە چۆڵبکەن بۆ ئەوەی پارێزراوبن.


AM:09:56:05/09/2023