ژمارەیەك سیاسی و رۆشنبیر دژی هەڕەشەکانی ئێران لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە


ژمارەیەك سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووس لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، دژی چەكداڵماڵینی حیزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتن لە هەرێمی كوردستانن و داوا دەكەن ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكرێت.

ژمارەیەك سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووس لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاندووە "ئەم هەڕەشانەی كۆماری ئیسلامی و ئەو هێرش و پەلامارانەی بەشوێنیدا دێن، تەنها مەترسی نین بۆسەر ژیانی هەزارەها پەنابەری سیاسی كە ژمارەیەكی بەرچاویان منداڵان و خەڵكی سڤیلن، بەڵكو هاوكات هەڕەشە و هێرشە بۆ سەر شكۆ و سەوەری و ئاسایش و ژیانی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان و گۆرینێتی بەمەیدانی جەنگ و ماڵوێرانی". 

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە "كۆماری ئیسلامی كە لە (٣٢) ساڵی رابردوودا، ئازادانە لەناو هەرێمدا تیرۆر و سیخوڕی و بۆمببارانی كردووە و ئێستاش دەیەوێت ئەم مەودای ئەم تاوانانەی واوەتر بەرێت". 





پلانی تاوانكارانەی جمهوری ئیسلامی ئێران بەدژی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستانی ئێران نیشتەجێی هەرێم
 ڕاگەیاندنێك بۆ ڕای گشتی
(١٩)ی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣، دوا ڕۆژی دیاریكراوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەیەكی ئەمنی نێوان هەردوو دەوڵەتی دژە ئازادی ئێران و عێراق، سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی كوردستانی و ئێرانی، نیشتەجێی هەرێم.
 ناوەڕۆكەكەی بریتیـیە لە چەكداماڵینی ئەو ئۆپۆزیسیۆنە و دوورخستنەوەی ئۆردوگاكانیان بۆناو قوڵایی عێڕاق و ڕادەستكردنی ئەوانەی كە لای جمهوری ئیسلامی داواكراون.
 كۆماری ئیسلامی ئێران، دەرگیری نەفرەت و ناڕەزایەتییەكی بەرفراوانی ژنان و ئازادیخوازان و زەحمەتكێشانە، و لە یەكەمین ساڵیادی ڕاپەڕینێكیش نزیك دەبێتەوە كە ساڵی پار بەدوای كوشتنی (ژینا ئەمینی) سەری هەڵداوە، جا بۆ پاشەكشەپێكردنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و پێشگرتن بەسەرهەڵدانەوەی سەرلەنوێی ئەم ڕاپەڕینە، دەیەوێت لەژێر ناوی پاراستنی ئاسایشی سنورەكان، لەشكركێشی و دەستدرێژی سەربازی بكات بۆ هەرێمی كوردستانی عێڕاق بۆ لێدان لە ئۆپۆزیسیۆنی نیشتجەێی هەرێم و دەیەوێت قەیران و كێشەكانی ناوخۆ و هەروەها مەیدانی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتیـیەكانی بۆ دەرەوەی سنوورەكان بگوازێتەوە.

 ئەم هەڕەشانەی كۆماری ئیسلامی و ئەو هێرش و پەلامارانەی بەشوێنیدا دێن، تەنها مەترسی نین بۆسەر ژیانی هەزارەها پەنابەری سیاسی كە ژمارەیەكی بەرچاویان منداڵان و خەڵكی سڤیلن، بەڵكو هاوكات هەڕەشە و هێرشە بۆ سەر شكۆ و سەوەری و ئاسایش و ژیانی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان و گۆرینێتی بەمەیدانی جەنگوماڵوێرانی . كۆماری ئیسلامی كە لە (٣٢) ساڵی رابردوودا، ئازادانە لەناو هەرێمدا تیرۆر و سیخوڕی و بۆمببارانی كردووە و ئێستاش دەیەوێت ئەم مەودای ئەم تاوانانەی واوەتر بەرێت. 

هەموو ئەو حزب و ڕێكخراوە ئۆپۆزیسیۆنە كوردستانی و ئێرانیانە و خانەوادەكانیان، وەك پەنابەری سیاسی، بەرێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق و بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەئاگاداری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان و عورفی وڵاتان، پەنابەرانی سیاسی دەبێ ماف و ژیانیان پارێزراو بێت. 

ئێمە ئەوانەی لەخوارەوە واژۆمان كردووە، ئەم پلانە دژە مرۆییەی كۆماری ئیسلامی سەركۆنە دەكەین و پشتیوانی خۆمان بۆ ئازادی مانەوە و هەڵسوڕانی سیاسی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی كوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین، بۆ ئەو مەبەستە بانگەوازی ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان، حیزبە سیاسیـیەكان و رێكخراوە مەدەنیەكان، هەموو ئینسانێكی ئازادیخواز، ... دەكەین دژی هەرجۆرە دەستدرێژیەكی دەرەكی بووەستنەوە و بەهەرشێوەیەك بۆیان دەكرێت هاوكار و پشتیوانی پەنابەران و خانەوادەكانیان بن و هەروەها فشارەكانی خۆشیان توند بكەنەوە لەسەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم تا لەئاست ئەم پلانە تاوانكارییەی كۆماری ئیسلامی چاو نەنوقێنن و بێدەنگ نەبن.
 هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بەرپرسیارن لە دابینكردنی ئەمنیەتی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستانی ئێران و پەنابەران و خانەوادەكانیان پاراستنی ئاسایشی خەڵكی كوردستان و هەرچەشنە هاوكاریـیەكیشیان بۆ هەر هێزێكی دەرەكی بە شەریك و هاوبەشی تاوان هەژماردەكرێت. 

واژۆكان
 ١-خالد امین
 ٢-سالارصابیر
 ٣-خالدمجید
 ٤-دڵشاد محمەد عارف
٥-فەرەیدون سعید
 ٦-نصرالدین سعید احمد
 ٧-ڕەزا سەرسپی
 ٨_وەستا جەلال
 ٩-عەلی مەولود
 ١٠-نادر عبدالحمید
 ١١-نەوزاد بابان
 ١٢-نەبیل محمد حسین
 ١٣-نادرعلی محمد زانای ئاینی(مەلا نادر)
 ١٤-محمد احمدعبدالڵە
 ١٥-نەبەز خالد
 ١٦-ئازاد عەلی
 ١٧-جەبار صالح
 ١٨-سامان محمود
 ١٩-بایز عەزیز
 ٢٠-ساسان سیروان عبدوالڵە
 ٢١-نەجات محمد
٢٢-هاوبەش ئەمین
 ٢٣-عوسمان زیندانی
 ٢٤-هیوا احمد هەلسوراوی سیاسی
 ٢٥-نەورۆز فاچل
 ٢٦-فخرالدین محمد حسن
 ٢٧ -دلاوەر منزر
 ٢٨-بەكر عبدالكریم
 ٢٩عبدالرحمن رسول نوسەرو رۆژنامەنووس
 ٣٠ ستار حەمەعەلی - ستاری چیمەنتۆ
 ٣١-شهاب جمال
 ٣٢-عومەرخگاگ
 ٣٣ـ سەرگوڵ احمد
 ٣٤-بەختیار مصگفی
 ٣٥-عبداللە صاڵح
 ٣٦-ئارازگەلاوێش
 ٣٧-سالار ڕەشید
 ٣٨-ئارام عەلی
 ٣٩-جەلال علی
 ٤٠-هیواعومەر نوسەر
 ٤١-مەریوان هەڵەبجەیی
 ٤٢-فتاح زاخۆیی سیاسی
 ٤٣-عبدالڵەمحمود سەرنوسەری ڕۆژنامەی بۆپێشەوە
 ٤٤-شەماڵ ڕەۆوف
 ٤٥-یاسین كۆمۆنیست
 ٤٦-ئەردەڵان شێخ فاتیح پارێزەر و ڕۆژنامەنوس
 ٤٧-شوان محەمەد ، رۆژنامەنوس
 ٤٨-بەكرلگیف
 ٤٩-سیروان مصگفی
 ٥٠-هێمن احمد
 ٥١-ئۆمێد بابان
 ٥٢_نەوزاد ساڵح — ھەڵسوڕاوی چەپ / سوید  
٥٣-عەتا حەمە ساڵح هونەرمەند
 ٥٤-شە‌پۆل فە‌تحی كە‌ریم/نوسە‌رو ڕۆژنامە‌نوس
 ٥٥-پۆڵا زیندانی
٥٦-عوسمان زیندانی
 ٥٧-فخرالدین محمد حسن
 ٥٨-سۆران كۆستە
 ٥٩-جەمال محمود
 ٦٠-هێمن عەلی
 ٦١-مەلا رەحمان ئاوارەكان
 ٦٢عەدنان كەریم
 ٦٣-ژیلوان عبداللە هەڵەدنی
 ٦٤-جەمال جەمیل
 ٦٥-عەلی مەحمود
 ٦٦-عومەر محەمەد
 ٦٧-حسن قادر محەمەد
 ٦٨-پەروین عەزیز
 ٦٩-ماردین محەمەد
 ٧٠-رێنوا محەمەد
 ٧١-لوقمان شێخ حسین
 ٧٢-میهرەبان عەلی رەسوڵ
 ٧٣-شەماڵ علی
 ٧٥-بەهادین احمد
 ٧٦-ئاسۆشابان
 ٧٧-علی محەمەدئەمین
 ٧٨-ئیبراهیم مجید
 ٧٩-رزگار حەمەڕەشید
٨٠ - هوشیار كەریم ئاغا
٨١ – بانو عەلی
٨٢ - سالار مامە كەریم نووسەر و چالاكوان
٨٣-عمرعبداللە( شانۆكار)
٨٤-رێبوار عارف نووسەرو هەڵسوڕاوی سیاسی
٨٥-بێریڤان محەمەد چالاكی سیاسی
٨٦-عبداللە سڵێمان, مەشخەڵ ڕۆژنامەنوس
٨٧-تاڤگە ابراهیم
٨٨ـ بەرزان عوبێد بابەشێخ
 ٨٩-رزگار حەمەڕەشید
٩٠-جبارڕۆوف
 ٩١-خالیدی مامەعەلە
 ٩٢-مجید ئیسماعیل
٩٣ – هاوڕێ كاكل
٩٤ – سەفین محەمەد
٩٥ – ساماڵ ئەمین
٩٦ -گاهرحسن
٩٧-كاوە عومەر
٩٨-خندان جەزا
٩٩ - ئاكام محەمەد
١٠٠ - بورهان حەمكوڵ
١٠١ - ئەبوبەكر مەجید
١٠٢ - روناك مەغدید رەسوڵ
١٠٣ - شاباز نەحمود
١٠٤ - حەسەن مارف
١٠٥ - حاجی ئەنوەر
١٠٦ - وەستا نەوزاد
١٠٧ - نەجات محەمەد گلی
١٠٨ - ئازاد محمود چالاكی مەدەنی
١٠٩ -ئەرستۆ رەحمان
١١٠ - ئەنوەر غەریب
١١١ - رێباز سالار
١١٢ - اهواز حەكیم
١١٣ -ئارام حمەی صالح
١١٤ - محەمەد امین محەمەد هۆڵەندا
١١٥ - ئازخاد ئەحمەد نەرویج
١١٦ - گاهە ڕحیم ئەڵمانیا
١١٧ -نزارئمین
١١٨-نەجم محەمەد
١١٩-هەینی حەمەد بایز
١٢٠- عوسمان وسو
١٢٠-هەڵوێست عبدوالکریم
١٢١_سیروان مصطفی 
٢ ١٢-ابو بکر لطیف
١٢٣-شلیر عبدالمجید 
١٢٤-دكتور برهان محمد 
١٢٥-دكتور دلشاد عمر
٦ ١٢-ماموستا عدنان 
٧ ١٢-سلیم صالح
١٢٨-وە ستا فلاح
١٢٩-حسین كریم
١٣٠-محمد حسین 
١٣١-نظام بیبانی 
١٣٢-هاوری عبدالله 
١٣٣-دكتور صلاح گرمیان
١٣٤هیمن أحمد 
١٣٥-فرهاد جلال عبدالواحد 
١٣٦.نجم الدین یاسین
١٣٧.فرهاد رحمان
١٣٨.فریدون علی
١٣٩.ماموستا قادر محمود 
١٤٠-فرهاد أحمد 
١٤١-عثمان فرج
١٤٢-ماموستا شیركو
١٤٣-ماموستا ستار
١٤٤-ماموستا شیرزاد
١٤٥-صلاح محمد أحمد 
١٤٦-ماموستا كاروان 
١٤٧- مصطفی درویش
١٤٧-بابا طاهیر
١٤٧-فاضل حسین
١٤٨-ستارغریب 
١٤٩-اکرم نادر
١٥٠-شایستە محمدیانی
١٥١-موئید احمد
١٥٢-لاوژە جمال
١٥٣-جمال کۆشش
١٥٤-لوقمان سلیم
١٥٦- حەسەن مارف
١٥٧- حاجی ئەنوەر
١٥٨-وەستا نەوزاد
١٥٩ - نەجات محەمەد گلی
١٥٨- ئازاد محمود چالاکی مەدەنی
١٥٩- ئەرستۆ رەحمان
١٦٠ - ئەنوەر غەریب
١٦١- رێباز سالار
١٦٢- اهواز حەکیم
١٦٣ - ئارام حمەی صالح
١٦٤- محەمەد امین محەمەد هۆڵەندا
١٦٥ - ئازاد ئەحمەد، نەرویج
١٦٦ -طاهر ڕحیم ، ئەڵمانیا
١٦٧- بەختیار عبدولڕەحمان
١٦٨- ڕێبوار محمد غەریب
١٦٩ - تارا حسین
١٧٠ - ئەکرەم نادر
١٧١-سروەی ناصری
١٧٢-شۆڕش کریم 
١٧٣-نجیبه محمود ، 
١٧٤-رووناک شوانی/سوئد
١٧٥-فه ریده ره زایی /سوئد
١٧٦-هیواشوانی
١٧٧ - دیدار بەکر
١٧٨- رێباز عباسی
١٧٩ - ئازاد محێدین ماوەتی
١٨٠- عومەر مەحمود
١٨١ - وەستا عبدللە احمد
١٨٢- سیروان فاتیح 
١٨٣ - نزار عەقراوی
١٨٤ - سالار سەعید
١٨٥ - ئارام حەمە صالح
١٨٦ - محەمەد ئەحمەد
١٨٧ - فاروق عبداللە
١٨٨- وەزیرە جلال سعید
١٨٩- ئاراس ڕەشید
١٩٠- مریم عبدولرەحمان
١٩١- سەردار عبدولا حەمە
١٩٢- هیوا مجید
١٩٣ - وەستا محەمەد نەجاڕ
١٩٤- محمود احمد
١٩٥- مصطفی یونسی هەڵسوڕاوی سیاسی
١٩٦- مضفر عبدالله
١٩٧- نەوزاد عبدللە کەریم
١٩٨- رۆنان ئەحمەد
١٩٩- صلاح گەرمیان
٢٠٠- عومەر محەمەد یونس
٢٠١- هیوا شوانی پێشمەرگەی دێرین
٢٠٢- عپمان فرج
٢٠٣- مامۆستا شێرکۆ
٢٠٤- مامۆستا ستار
٢٠٥- مامۆستا شێرزاد
٢٠٦- صلاح محمەد احمد
٢٠٧- مامۆستا کاروان
٢٠٨- مصفطی دەروێش
٢٠٩- بابا طاهیر
٢١٠- فاضل حسین
٢١١- ستار غەریب
٢١٣- شایستە محمدیانی
٢١٤- مۆید احمد
٢١٥- لاوژە جمال
٢١٦- جەمال کۆشش
٢١٧- سەمیر نوری
٢١٨- لوقمان سەلیم
٢١٩- شلیر عبدالمجید 
٢٢٠-دكتور برهان محمد 
٢٢١ - دكتور دلشاد عمر
٢٢٢- ماموستا عدنان 
٢٢٣ - سلیم صالح
٢٢٤ - وەستا فلاح
٢٣٥ - حسین كریم
٢٣٦- محمد حسین 
٢٣٧- نضام بیبانی 
٢٣٨-هاوری عبدالله 
٢٣٩- دكتور صلاح گەرمیان
٢٣٩- هیمن أحمد 
٢٤٠- فرهاد جلال عبدالواحد 
٢٤٢- نجم الدین یاسین
٢٤٣- فرهاد رحمان
٢٤٤ - فریدون علی
٢٤٥- ماموستا قادر محمود 
٢٤٦- فرهاد أحمد 
٢٤٧- هەڵوێست عبدوالکریم




AM:12:48:08/09/2023