لە کەرکوک تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی ھاوڵاتییەک لە سنوری ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بە کوژراوی دۆزرایەوە.

عەمید سەڵاح سابیر بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی لەیلان، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ له‌ سنووری ناحیەی له‌یلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٩ ساڵان بە کوژراوی دۆزرایەوە". 

وتیشی" هاوڵاتییەکە ئاسەواری لێدان و ئاشکەنجە بە جەستەیەوە دیارە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و تۆمەتبارەکان بەرەو شوێنی نادیار هه‌ڵهاتوون".


PM:02:55:10/09/2023