سەرۆکی دادگای سلێمانی فەرمانی بڕینی ٣ ڕۆژ مووچە لە هەر کارمەندێک دەکات کە غیاببێت

بەپێی نووسراوێکی فەڕمی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاردەدات هەر کارمەندێک دەوام نەکات(غیاب) سێ ڕۆژ مووچەکەی ببڕدرێت.

بەپێی نوسراوێکی فەڕمی کە ڕۆژی  ١٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لەسەرەو بە ناونیشانی فەرمانی (کارگێڕی) دەرچووە، ئاڕاستەی دادگای بەرای چەمچەماڵ کراوە هەر کارمەندێک دەوام نەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مووچەکەی دەبڕدرێت.

هەروەها لە نوسراوەکەدا کە واژوی دادوەر جاسم جەزا جافر بەسەرەوەیە، لە خاڵێکی تردا هاتووە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە کە (غایب) دەبن دەدرێت بە لیژنەی بەرزە فتکردنی فەرمانبەران.

بەپێی بەدواداچونێکی ماڵپەڕی (سپی) کە لە هەندێک شارەزای یاسای پرسیوە پێیان وایە؛ ئەم فەرمانە هەڵەی یاسای لە خۆدەگرێت لەوانە لە فەرمانەکەدا ئاماژە نەدراوە بە هیچ یاسایەک کە پشتی پێ بەستبێت، سەرۆکی یاسای تێهەڵچونەوە دەسەڵاتی هەیە کە فەرمانبەر غایب بدات، بەڵام دەسەڵاتی نییە کە مووچەی لیببڕێت، چونکە لێبڕینی مووچە دەبێت بە یاسای دیسپلینی فەرمانبەرانی دەوڵەت مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت.

هەروەها لە فەرمانەکەدا ئاماژە بۆ (سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ) دەکات، لە یاسادا وشەی (سەرجەم) لە جێی خۆیدا نییە بە واتای (سزای بە کۆمەڵ) لە یاسادا جێگای نابێتەوە  بەڵکو دەکرا بڵێیت؛ بە پێی لیستێک کە (بەناوی .. دەستپێدەکات وە لە ناوی.. کۆتای دێت).

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی دوومانگ زیاترە سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێم، بە فەرمانبەرانی دادگاکانیشەوە مووچەیان وەرنەگرتووە.


 وێنەی فەرمانی دادگای سلێمانی:







PM:02:33:13/09/2023