ئێران هێز دەنێرێت
ڕۆژهەڵاتیش خۆی بۆ مانگرتن ئامادە دەکات

میدیا ئێرانییەکان وێنە و ڤیدیۆی ئەو هێزانە بڵاودەکەنەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران نمایشیان دەکات لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و ناوچەکانی سەر سنووری هەرێم، ئەمە لە کاتێکدایە کەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران خۆیان ئامادە دەکەن کە ١٦ ی ئەیلول رۆژی شەممە بۆ یادی ژینا ئەمینی خۆپشاندان و مانگرتن دەستپێبکەن.

ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئاژانسی تسنیمی ئێرانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی زریپۆش و پیادە ڕەوانەی سەر سنوری هەرێمی کوردستان دەکات.

لە هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمدا هاتووە کە ئەم هێزانە بەمەبەستی " تاقمە تیرۆریستە جودا خوازەکان نێردراونەتە سەر سنور".

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٨ ی ئەیلول لایەنە ئۆپزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن کە لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینیدا دەست بە مانگرتن وخۆپشاندان بکەن.

هەر ئەمڕۆ دکتۆر فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان بەغداو تاران سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

دوینێش ١٢ی ئەیلول حکومەتی هەرێم و لایەنەکانی ئۆپسزیۆنی کوردانی ڕۆژهەڵات ڕایانگەیاند "ئەو هێزانەیان کشاندۆتەوە کە لە چیای هەڵگورد لەسەر سنووری ئێران جێگیریان کردبوون بۆ ناوچەی خەلیفە کە چەندان کیلۆمەتر دوورە لە سنووری ئێرانەوە".

بۆ بینینی هێزەکانی ئێران کە دێنە سەر سنوری هەرێم جۆینی تێلیگرام بکەن.



PM:03:44:13/09/2023