بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی (ژینا ئەمینی) هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد فرمێسك حافز بهرههمێكی نوێی هونەری خۆی بە ناوی (فرمێسک) بڵاوکردەوە.
فرمێسک لە کەناڵی یوتووبی خۆی نوێترین کاری هونەری خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"
کە هەواڵی کۆچی دوایی مامی پێ دراوە، بۆیە پێشکەشی دەکات بە هەموو ئەو ئازیزانەی لەدەستچوون، هەروەها پێشکەشی هەموو ئەو کەسانەی کرد، کە ئێستا دەرفەتی بینین و گوێگرتنیان هەیە تا وەک یادگارییەک بمێنێتەوە".
دەشڵێت" زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵ کەسانێکی دڵسۆزی دیکە پێکەوە کارێکی هونەرییمان بەرهەمهێناوە و لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی بڵاودەکرێتەوە".
بهرههمه نوێکەی فرمێسک له تێكستی ڕەنجە و ئاوازی بورهان موفتیزادەیە، حسام یوسفی کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
فرمێسک خەڵکی شاری مەهاباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکەی بڵاوکردەوە.