وەزارەتی دارایی لەسەر مووچەی مانگی ٧ راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


ئەمشەو یەک شەممە لەگەڵ بڕیاری حکومەتی ناوەندی کە سێ وەجبە ٧٠٠ ملیاری بۆ هەرێم بنێرێت، وەزارەتی دارایی رایگەیاند " ئەو ٧٠٠ ملیاری یەکەم بۆ مووچەی مانگی ٧ ە".

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی داراییدا هاتووە" سەبارەت بەو ٧٠٠ ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی تەمووز تەرخان دەکرێت. 

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئاماژە بۆ  ئەوەی دەکرا ئەو سێ ٧٠٠ ملیارە بۆ مووچەی مانگی ٩ و ١٠ و ١١ تەرخان دەکرێت.



PM:10:12:17/09/2023