تورکیا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت لە سلێمانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند،" له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ئەندامانی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ پێکەوە مەشق و راهێنانیان دەکرد".

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا  رایگه‌یاندوه‌، "لە عێراق چالاکییەكانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ چڕبونەتەوە و ڕێڕەوێكیان لە نێوان سوریا و عێراق دامەزراندوه‌، بە وردی چاودێری دەکرێن".

دەربارەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ توركیا ئاماژەی بەوەکرد،"زانراوە لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەندامانی گروپی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ پێکەوە مەشق و ڕاهێنانیان دەکرد، ئەم پێشهاتە بە ڕونی هاوکاریی هەندێک لایه‌نی ئەمنیی سەر بە یەکێتی لەگەڵ ئەندامانی ئەو یه‌په‌گه‌ ئاشکرا کردوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "تورکیا پێشبینی دەکات حکومەتی ناوەندی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دان بەبونی پەکەکە و هێزه‌كانی سه‌ر به‌و هێزه‌كاندا بنێن و بەرەنگاریان ببنەوە".

ئێوارەی دوێنێ دوشەممە فڕۆکەخانەی عەربەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان کرا، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی دژە دژەتیرۆری کوردستان (CTG) شەهیدبون و سیانیش برینداربون.



وێنەی ڕاگەیاندراوەکەی تورکیا :





PM:10:25:19/09/2023