به‌هۆی هێرش بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت دوو حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەناوەکانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هەڵوێستی توند ڕادەگەیەنن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ڕایگەیاند،"هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌تی توركیه راسته‌وخۆ ده‌ستی له‌و جینایه‌تانه دا هەیه و ئه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت و شاری هه‌ولێر روویاندا له درێژه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه دایه كه ده‌وڵه‌تی توركیه به به‌رده‌وامی له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌یان ده‌بات. هه‌رماوه‌یه‌ك له‌وه پێش بوو كه له كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوەدا درۆنه‌كانی توركیه فرۆكه خانه‌ی سلێمانی یان كرده ئامانج."
هەر لەم بارەیەوە سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند"کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە داواکارە ھێزەکانی ھاوپەیمان و حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دژی پەلاماری رژیمە داگیرکەرەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان و زیانگەیاندن بە خەڵک ھەڵوێستی جیدی نیشان بدەن."
دەقی بەیاننامەکەی هەردوو حیزبەکە:
ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
به بۆنه‌ی هێرش بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت و تیرۆرکرانی كادیرێکی ك. ن. ك. له شاری هه‌ولێر
دوێنێ به درۆن هێرش كرایه سه‌ر فرۆكه خانه‌ی عه‌ربه‌ت له پارێزگای سلێمانی هه‌رێمی كوردستان و به پێی ڕاگه‌یاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌م هێرشه دا ٣ پێشمه‌رگه به ناوه‌كانی: هیوا قادر حه‌سه‌ن، ئیڤان عه‌دنان حوسین، ڕابه‌ر ئه‌نوه مه‌حه‌مه‌د، گیانیان له ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سیش بریندار بوون. هاوكات له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیش كادیرێكی كونگه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان به ناوی ده‌نیر هێڤی له ناو باره‌گاكه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یەدا تیرۆر كراوه.
هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌تی توركیه راسته‌وخۆ ده‌ستی له‌و جینایه‌تانه دا هەیه و ئه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت و شاری هه‌ولێر روویاندا له درێژه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه دایه كه ده‌وڵه‌تی توركیه به به‌رده‌وامی له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌یان ده‌بات. هه‌رماوه‌یه‌ك له‌وه پێش بوو كه له كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوەدا درۆنه‌كانی توركیه فرۆكه خانه‌ی سلێمانی یان كرده ئامانج.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیه به بێ هیچ به‌ربه‌ستێك له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ی ده‌بات، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته تیرۆڕریستیەیه كه كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌و هه‌رێمه په‌یره‌وی لێده‌كات و به‌رده‌وام قوربانی بێدیفاعی لێده‌كه‌وێه‌ته‌وه. گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌ر بیانویه‌ك بۆ ئه‌و كرده‌وه تیروریستیانه بهێننه‌وه، هاوئاهه‌نگییه‌كی به كرده‌وه له دژی خه‌ڵكی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له ئارادایه كه هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له ئامانجه‌كانیه‌تی.
ئێمه وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردوانی ئه‌و ڕووداوانه ، ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و پێمان وایه لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له عیراق و له هه‌رێمی كوردستان پێویسته سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی توركیه و ئێران دابنێن و رێگه نه‌ده‌ن له‌وه زیاتر گیانی ئینسانه‌كان ببێته قوربانی و ئاسایشی هاووڵاتیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
( رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران)
٢٨ ی خه‌رمانانی ١٤٠٢
١٩سێپتامبری ٢٠٢٣
کۆمەڵە ھێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت مەحکوم دەکات
رۆژی ١٨ی سێپتا‌مبر لە ئەنجامی ھێرشێکی درۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی بەداخەوە پۆلێک پێشمەرگەی ھێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەھید و بریندار بوون.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە داواکارە ھێزەکانی ھاوپەیمان و حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دژی پەلاماری رژیمە داگیرکەرەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان و زیانگەیاندن بە خەڵک ھەڵوێستی جیدی نیشان بدەن.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکار و ھاوسەنگەرانی ئەو شەھیدانە دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٩ی سێپتامبری٢٠٢٣