شیروان عەبدوڵا لە زیندانی تورکیا ئازاد کرا

شیروان عەبدوڵا هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری میللی کە ماوەی چەند ڕۆژێک بوو دەنگۆی بێسەروشوێن بوونی بڵاوکرایەوە، لە یەکێک زیندانەکانی وڵاتی تورکیا ئازد کرا. 

لەمبارەیەوە مەریوان عەبدوڵا برای شیروان عەبدوڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" دوای ٢٤ ڕۆژ شیروانی برام ئازاد کراوە کە لە زیندانی تورکیا بووە". 

لە ماوەکانی ڕابردوودا کەسوکاری شیروان عەبدوڵا هەواڵی دیارنەمان و بێسەروشوێن بوونی کوڕەکەیان لە وڵاتی تورکیا ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد کە بە هۆکاری ئەوەی شیروان عەبدولڵا ویستویەتی خۆی بگەیەنێتەوە ئەوروپا، بەڵام لەگەڵ هاورێکانی دەستبەسەرکراون و دەبرێن بۆ زیندانەکانی تورکیا. 

شیروان عەبدوڵڵا ساڵی ١٩٧٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٢ لە بواری گۆرانی وتندا دەرکەوتووە و چەندین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکراوەی هەیە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییە دیارەکان و هەوادارێكی زۆری هەیە، جگە لە ئەلبووم و گۆرانییەکانی لە بۆنەو ئاهەنگەکاندا گۆرانی دەڵێت.


PM:09:45:20/09/2023