کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەرێم لەبارەی خراپى دۆخى گوهدار زێبارى لە زیندان هۆشداری دەدات

کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەرێم لەبارەی خراپى دۆخى گوهدار زێبارى لە زیندان هۆشداری دەدات و دەڵێت" لە نزیکەوە چاودێرى دۆخی دەکەین". 

کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) رایگەیاند" بەریتانیا زۆر نیگەرانە لە مانگرتنی رۆژنامەنوس گوهدار زێباری لە خواردن لەناو زینداندا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نزیکەوە چاودێری ئەم بابەتە دەکەن، لەگەڵ ئەو رۆژەی کە دیاریکراوە بۆ دادگاییکردنی لە ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا. 

پێشتر زێدان زێبارى براى گوهدار زێباری ڕایگەیاندبوو کە ماوەى چەند هەفتەیەکە گوهدار زێباری مانى لە خواردن و خواردنەوە گرتووە و لە ئاسایشی گشتی هەولێر ڕەوشی تەندروستی زۆر ناجێگیرە. 


PM:02:28:21/09/2023