ئەمشەو یەک شەممە لە هەولێر پۆلیسێکی هاتوچۆ بە پێنج فیشەک کوژرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە " سپی " راگەیاند " بکوژەکەش هەر پۆلیسی هاتوچۆیەو هاوڕێی کوژراوەکە بووە".
رووداوەکە کە لە ناو بینای بەشی ( زەوتکردن ) لە هاتوچۆی هەولێر روویداوە سەرەتا بە دەمەقاڵێ و شەڕ دەستیپێکردووەو، دواتر یەکێک پۆلیسەکانی هاتوچۆ بە دەمانچە پێنج فیشەکی ناوە بە هاوڕێکەیەوە و کوشتوویەتی.
دەمانچەکەی تاوانەکەشی پێکراوە خاوەندرێتییەکەی پۆلیسی هاتوچۆیە.
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە کردووەو پەڕاوی بۆ کردۆتەوە.