دانیشتنی رۆژی سێیەمی كۆنگرەی یەكێتی دواخرا



هەرچەندە بڕیاربوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دانیشتنی رۆژی سێیەمی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی دەست بە كارەكانی بكاتەوە، بەڵام بۆ نیوەڕۆ دواخراوە.

پەیامنێری سپی میدیا لە سلێمانی رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆش وەك دوو رۆژی رابردوو سەرلەبەیانی كارەكانی سێیەم رۆژی كۆنگرەی پێنجەم دەست پێبكاتەوە، بەڵام كاتەكەی بۆ دوای كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دواخراوە.

كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ماوەی سێ رۆژە لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆش دواهەمین رۆژیەتی.



AM:09:57:29/09/2023