دایک و برایەکی بوکەکەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دایک و برایەکی بوکەکەی قەزای حەمدانییە، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا. 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ دایک و برایەکی بوکەکەی قەزای حەمدانییە، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبۆیەوە". 

درەنگانێکی شەوی سێشەممەی ڕابردوو، ئاگرێکی گەورە لەناو هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە (١٠٠) کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسى دیکەش برینداربوون کە تەندروستی ھەندێکیان تا ئێستا ناجێگیرە بۆ چارەسەرکردن رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.

هەروەها  دوای رووداوەکەش خاوەنی ھۆڵەکە و ١٤ کەسی دیکە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکران.


PM:02:31:29/09/2023