لە پارێزگای واست بە ڕوداوێکی هاتوچۆ حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە پارێزگای واست توشی روداوێکی هاتوچۆ بون، لە ئەنجامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند"، ئەو ئۆتۆمبێلانەی توشی روداوی هاتوچۆکە بون تایبەت بون بە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری و لە کاتی بەرێکەوتنیان بۆ ئاهەنگەکە توشی روداوەکە بون، سەرەنجام حەوت کەس گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕو، تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ چونە شوێنی روداوەکە تەرمەکانیان گواستەوە بۆ پزیشکی داد و لێکۆڵینەوەش لەسەر روداوەکە دەستی پێکردوە.



PM:10:58:29/09/2023