ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڕیاربوو كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی ڕێژه‌ی یاسایی كۆنگره‌كه دواخرا.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامه‌كانیان، كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان بۆ ١٠ رۆژی دیكه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه دواخرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه هه‌رچه‌نده چه‌ندینجار دواخراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره كۆمسیۆن هه‌وڵیدا بیلایه‌نانه مامه‌ڵه بكات و ئێمه‌ش له زۆرێك له مافه‌كانمان خۆشبوین بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی باش بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مینه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی بزوته‌وه‌یان بینی و له ترسی جۆش و خۆشی ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه هه‌وڵیانده‌دا ده‌نگیكی ناشاز له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆنگره دروست بكه‌ن و سه‌رقالی ژاوه‌ژاو دروستكردن بون.
لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی باسی له‌وه‌شكردوه، "كۆنگره‌ی دامه‌رزاندنی بزوتنه‌وه كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی و كه‌م وێنه‌بو و ئارامی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای كۆمسیۆن له نیشانه جوانه‌كانی كۆنگره‌كه بون، دوای به‌شداریكردنی هه‌زار و ٧ كه‌س له هۆڵی كۆنگره، به‌ڵام پێویستی به ١٠٠ كه‌سێكی دیكه هه‌بو ئه‌ویش به‌هۆی بونی كیشه‌ی یاسایی له ناوی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی كۆنگره نه‌توانرا رێژه‌ی یاسایی تۆمار بكرێت و له‌به‌رئه‌وه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ واده‌ی ١٠ رۆژ كۆنگره‌یه‌كه‌یان دواخست".
بڕیاربو ئه‌مڕۆ بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ١٣یەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات، له‌وباره‌یه‌شه‌وه عیرفان عه‌لی رابەری بزوتنەوەکە رایگه‌یاند، "دوو هەزار کەس لە کۆنگرەی ئەمجارە بەشدارن و هەوڵدەدەن کۆتایی بەو کۆسپ و تەگەرانە بهێنن کە لەبەردەم بزوتنەوەکەیان دروستبوە".
وتیشی، "هەمو پلانەکانی لە ناوبردنی بزوتنەوەی ئیسلامی شکستیان هێناوە، تا ئێستا ١٢ کۆنگرەیان بەستاوە و سەرجەمیان سەرکەوتو بون".
ئەمڕۆ شەممە کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاربوو هەردوو باڵی ناکۆک بەشداری کۆنگرەکە بکەن، بەڵام لەسەر زیادکردنی ١٠٠ ئەندامی بەرامبەر باڵی کامیلی حاجی عەلی بایکۆتی کۆنگرەیان کرد.