بە ئامادەبوونی نوێنەرانی شەش وڵات گوهدار زێباری بە شەش مانگ زیندانی سزادرا

ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڕیاری دادگای هەولێر گوهدار زێباری کە زیندانیکراوێکی ناوچەی بادینانە، بۆ جارێکى دیکە بە ماوەى شەش مانگ زیندانی سزادرایەوە کە لە پرۆسەی دادگایکردنەکەدا نوێنەرى کونسوڵخانەى شەش وڵات ئامادەبوون. 

رەمەزان ئەرتیسى پارێزەرى سزادراوانى بادینان، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بە تۆمەتى وەرگرتنى چەکى بێمۆڵەت، گوهدار زێبارى بۆ ماوەى شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا". 

بەپێی زانیارییەکان، لە پرۆسەی دادگایکردنەکەدا نوێنەرى کونسوڵخانەکانی (هۆڵەندا، کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەسا، بەریتانیا و  ئەمریکا) لە دادگای هەولێر ئاماده‌بوون‌. 

لە ڕۆژی ١٦ی ئابی ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ئاسایشی گشتی هەولێر گوهدار زێباری مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە كە بریاڕ بوو هەر لەو ڕۆژەدا ئازادكرایە، بەڵام ئەمرۆ دەبێتە جاری سێیەم گوهدار زێباری لە بەردەم دادوەر دادگایی بكرێت.


PM:01:38:01/10/2023