بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكی لە پۆستەكەی لادرا


سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە 216 دەنگ بەرامبەر 210 دەنگ لە پۆستەكەی لادرا، ئەمە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی ئەمریكا كۆمارییەكان خۆیان سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لادەدەن.

تۆڕی هەواڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، كێڤن مەكارتی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنەكە لابراوە.

ئەوە یەكەمجارە لە مێژوی ئەمریكادا نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەدورخستنەوەی سەرۆكەكەیان بدەن، دوای جوڵاندنی داخوازی لابردنی لەسەر داوای ئەندامانی كۆنگرێس لە پارتەكەی خۆی.

لە كۆتایی هەفتەی رابردودا لەلایەن مەكارتییەوە هەوڵدراوە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ دیموكراتەكان بۆ ئەوەی حكومەتەكە بەردەوام بێت لە كاركردن لەكاتێكدا مەترسی داخستنی فەرمانگەكانی حكومەت هەبو بەهۆی نەبونی یاسای بودجەوە، ئەوەش كۆمارییە راستڕەوەكانی توڕە كرد.




PM:11:57:03/10/2023